فەرهاد پیرباڵ دوای ئازادبوونی لە زیندان لە
کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە دەرکەوتەوە و ڕایگەیاند ئەو خۆی بە سەگی بەر قاپی ماڵی
بارزانی دەزانێت.
شەوی ڕابردوو، فەرهاد پیرباڵ بەشداری لە
پانۆرامای هەواڵەکانی ئەو کەناڵەدا کرد و ڕایگەیاند کە لە زینداندا نەخۆشکەوتووە و
دەیەوێت بەو پارەیەی کە خۆی هەیەتی بڕوات و چارەسەری خۆی بکات.
ڕاشیگەیاند ئەو قسانەی کە براکەی بە زۆر پێی
کراوە سەبارەت بە تەندروستی ئەو لە زیندان دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو لە ژورێکی
مەتر و نیویدا زیندانیکراوە.
چەند جارێکیش لەکاتی ناوهێنانی بارزانیدا
هەستایە سەرپێی و ڕایگەیاند کە خۆی بە سەگی بەر قاپی ماڵی بارزانی دەزانێت.