دوایین ئاماری کوژراو بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق ئاشکرادەکرێت

لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشووری عێراق 328 كەس بوونەتە قوربانی، کە  زۆربەی بریندارەکانیش سەر بەهێزە ئەمنییەكانن.

بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە لە ماوەی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاکانی باشوری عێراق 8 كەس كوژراون و زیاترلە 318  كەسی دیکەش برینداربون، كە 262 كەسیان سەر بەهێزە ئەمنییەكانن.

لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە زۆربەی پارێزگاکانی باشوری عێراق دەستیپێکرد، سەرتای خۆپیشاندانەکانیش لە بەسرەوە سەریهەڵدا، تیایدا خۆپیشاندەران داوای باشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینكردنی هەلی كار و چاكسازی لە كەرتی پەروەردە و تەندروستی و چاككردنی كارەباو لێپرسینەوەیانە گەندەڵكاران دەکرد.



PM:01:38:19/07/2018