ساز ئاسۆ ستایلی خۆی گۆڕی

میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراو ساز ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوەو ستایلی خۆی بە تەواوی گۆڕیوە.

لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وێنەیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و شێوەی قژی بۆ لول و رەنگی زەرد گۆڕیوە.

ساز لە سەر وێنەکە لە هەوادارانی دەپرسێت،" کام رەنگەیان، خاو یان لول"..، هەوادارانیشی بەشێوەی جیاواز وەلامیان داوەتەوە.

ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.


PM:08:08:21/07/2018