جگەرەیەکی مەترسیدار لە کوردستان بڵاودەبێتەوە

بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی باشماخ ڕایدەگەیەنێت جگەرەی جۆری (Mister) لەپاش ئەنجامدانی پشكنین لەلایەن لایەنی پەیوەندی دارەوە دەركەوت كە جگەرەكە ووشكبووەتەوە شیاونیە بۆ بەكار هێنان

بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی باشماخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە"بەرواری ٢٢-٧-٢٠١٨ بڕی (950) كارتۆن جگەرەی جۆری (Mister) لەپاش ئەنجامدانی پشكنین لەلایەن لایەنی پەیوەندی دارەوە دەركەوت كە جگەرەكە ووشكبووەتەوە شیاونیە بۆ بەكار هێنان ولەپاش پێكهێنانی لیژنەیەك كە پێكهاتبوون لە نوێنەری چەند فەرمانگەیەكی پەیوەندی داری كۆمەڵگای باشماخ هەستان بە لەناوبردنی ئەم بارە".

ڕاشیگەیاندووە"دەستخۆشی بۆ ئەندامانی لیژنەو سەرجەم فەرمانگەكانی كۆمەڵگای باشماخ كە بەردەوام لەئەركدان بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاونیشتمانیان. "



PM:04:44:23/07/2018