کاروان گەزنەیی، سەرنوسەری پێشووی ماڵپەڕی خەندان کە هەمیشە کەسێکی نزیک
بەرهەم ساڵح بووە لەم هەڵبژاردنەدا کاندیدی یەکێتییە.
کاروان گەزنەیی کە دەرچووی زانکۆی ئەمریکییە لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی
" دوای وچانێك، ئه‌مڕۆ به‌شانازییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه
لاتان، و لێره‌وه‌به‌هه‌موو لایه‌كتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌به‌نده‌ی موخلیستان وه‌كو
به‌ربژێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سنووری مه‌ڵبه‌ندی
(٦)ی سۆران، به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ده‌كه‌م."
کاروان گەزنەیی هەروەها دەڵێت " ده‌خوازم،
جیاوازتر له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌كی مێژووی پڕسه‌روه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مجاره‌كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان بۆ ویستی گه‌ل و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می تاڵا و مه‌ینه‌تی و نه‌به‌ردی
پێكه‌وه‌ده‌ست له‌ده‌ست بین، و به‌ره‌و قۆناغێكی گرنگتر له‌ژیانی سیاسی گه‌له‌كه‌مان
هه‌نگاو بنێین تابتوانین به‌خه‌باتی مه‌ده‌نی قه‌لغانێك بین بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی
ڕابردو، و شمشێرئاسا ڕێگا دژوار و ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی داهاتوومان تێبپه‌ڕێنین تا له‌سایه‌ماندا،
نه‌وه‌كانی داهاتومان له‌كه‌شێكی سه‌قامگیری و ئارامی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی
ژیان بكه‌ن."