هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

 بەهۆی شەپۆلی خٶڵبارینەوە کە ئەمشەو روودەکاتە ناوچەی گەرمیان، هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند " به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ خۆڵبارینێكی سوك ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌گرێته‌وه‌ و تاكو سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت".

هاتوچۆی گەرمیان داوا لەشۆفێران دەکات " پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆبن. خێراییه‌كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه‌. به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن. له‌ كاتی هاتنی ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر لایتی به‌رز به‌كار مه‌هێنن".

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمشەو شەپۆلێکی خٶبارین رووبکاتە ناوچەکانی گەرمیان .



PM:10:39:25/07/2018