خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری کورد، کاردینای سپی ئاشکرایکرد کە لە فیلمە نوێکەیدا کە باس لە دۆخی ژنانی کوردستان دەکات چەند دیمەنێکی ماچکردنی تێدایە کە خۆی ڕۆڵەکەی دەبینێت.
له باره‌ی ئه‌و فیلمه‌وه كاردینیا به "وشه"ی گوت: "به‌شێكی زۆری كاره‌كانی فیلمه‌كه‌م ته‌واو بووه، ئێسته له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و دانانی موزیكی ماوه، به‌مزووانه‌ش كاره‌كانی تری ته‌واو ده‌بێت و بۆ فێستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كانی ده‌نێرم و به هیوام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت".
هەروەها وتویەتی: "ئه‌و فیلمه چه‌ند دیمه‌نێكی بوێرانه‌ی تێدایه و باس له‌گرفته‌كانی ژنان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه هیچ ئه‌كته‌رێكی ژن ئاماده نه‌بوو ئه‌و ڕۆڵه ببینێت، بۆیه خۆم ڕۆڵه‌كه‌م بینیوه و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌م".