هاوپەیمانی
دیموکراسی و دادپەروەری دوو رۆژنامەنووسی لەکەناڵی خەندان کاندیدی پەرلەمان
کردووە.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی سپی، لەم هەڵبژاردنەدا بەرپرسی پێشووی ژوری هەواڵی خەندان و
پێشکەشکاری ئەو کەناڵە، شوان هەرکی کاندیدی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و
دادپەروەریە.
شوان هەرکی
پێشتر وەک بێژەر و پێشکەشکار لە کەناڵەکانی گەلی کوردستان و ئێن ئاڕ تی کاریکردووە
و پێشتریش بەرپرسی ژووری هەواڵی کەناڵی خەندان بووە.
هەروەها
هاوپەیمانی خەتاب عومەر، پەیامنێری کەناڵی خەندانی لە دهۆک کاندید کردووە بۆ
پەرلەمانی کوردستان و بڕیارە ڕۆژی شەممەش تیروپشک بۆ ژمارەی کاندیدەکانیان بکەن و
دواتر ناوی سەرجەم کاندیدەکانیان ڕابگەیانن
هەروەها پێشتر سپی
بڵاویکردبووە هەریەکە لە
دەلیل جەمال و مامۆستا کەمال و هانا قاسم و فرمێسک عوسمان و خەندە بەشێکن لەو
کاندیدە بڕیارلێدراوانەی کە هاوپەیمانی لەسەریان ساغبووەتەوە.
سپی میدیا زانیویەتی کە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری خۆی سەرۆکایەتی لیستی حزبەکەی دەکات بۆ
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بڕیارە ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و لە ئێستاشدا حزبەکان لیستەکانی خۆیان پێشکەشی
کۆمسیۆن دەکەن.