ئه‌مڕۆ هەینی 27ى ته‌مموز، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستى ده‌ستنيشانكردنى سەرۆکی لیست و كانديده‌كانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كۆبوويه‌وه.
لە پاش کۆبونەوەکە سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ته‌واوی ئاماده‌كاری و هه‌وڵ و جێبه‌جێكردنی كاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێكرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و مه‌كته‌بی سیاسی به‌تێكڕای ده‌نگ ناوی كاندیدانمان بینی و تاوتوێی هه‌موویان كرا و ژماره‌یه‌كمان لێ هه‌ڵبژاردوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین، به‌وپێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌كو په‌رله‌مانی یه‌كێتی وایه و ده‌بێت ئه‌وان ناوه‌كان هه‌ڵبژێرن".
سه‌عدى پیره، وتیشی، "كاندیده‌كان سه‌رجه‌میان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و هه‌ركه‌سه و له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا ناسراوه، گرنگی به جوگرافیاش ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێردراون رێژه‌ی ژن-یشی تێدایه و گرنگیمان به‌و چینه داوه".
سه‌باره‌ت به كاتی ئاشكراكردنی ناوی كاندیدانه‌شیان، وتەبێژەیەکی یەکێتی وتى "ئێمه ناوه‌كانمان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كردووه، ئه‌وانیش سبه‌ینێ شه‌ممه به‌ڕه‌سمی ناوه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" هەریەک لە (قوباد تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگى، حاكم قادر) كاندیدن بۆ بوون بە سه‌رۆك لیستی یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێمی کوردستان.