کۆمسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند،  سبەینێ دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدانی لایەنە سیاسییەکانی بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە میدیاکانی راگەیاند،" سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر ١٠ دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدی لایەنە سیاسییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان و وادەکەش درێژناکرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەشلێت، هەر قەوارە و هاوپەیمانێتییەک تا ئەو کاته لیستی خۆی پێشکەشنەکات، ئەوا بێبەشدەکرێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە کۆمسیۆن سبەینێ یەکشەممە ٢٩ی تەمووزی وەک دوایین وادە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانی لایەنەکانی  دیارکرد و تا ئێستاش زۆربەی لایەنەکان ناوی کاندیدەکانیان  پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیار وایە ٣٠ ئەیلول ئەنامبدرێت.


PM:08:42:28/07/2018