سەفین دزەیی: بەغدا بەردەوامدەبێت لە ناردنی موچەی فەرمابەران

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە موچە خۆران، کە پارەکەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی تەمووز سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێملە لیدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی 317 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی فەرمانبەران، هیوادارین بەر لە جەژن ئەو پارەیە بگات".

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکراشێکرد،" لە پێنج مانگی رابردووەوە پارەکە بە رێکوپێکی هاتووە، بەپێی رێککەوتنی هەردوولاش بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی  پارەکە ".




PM:12:40:31/07/2018