شۆڕش حاجی بۆ سپی میدیا: لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نین

تایبەت بە سپی 

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانین و دژی هەر پاساوێکیشن کە بۆ دواخستنی بهێنرێتەوە.

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا، ڕایگەیاند ئەوان دژی دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستانن.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ڕایگەیاند "دواخستنی هەڵبژاردن بە هەر پاساوێک دژی پرۆسەی دیموکراسییە و ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەو کارە ڕەتدەکەینەوە".

سەبارەت بەو بۆچوونەش کە باس لەوە دەکەن کە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕاندا دوو بۆچوون هەیە بەشێکی لەگەڵ دواخستن و بەشێکی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە کاتی خۆیدا، شۆڕش حاجی ڕایگەیاند "ئێمە پێشتریش لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نەبووین بۆ ئەم کاتەی کە ئێستا دیاریکراوە و لە جڤاتی نیشتیمانی لەو بارەیەوە پێشتریش بڕیارماندابوو، کە ئێمە پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین لە کات و وادەی خۆیدا.

خانەی ڕاپەڕاندن لە بزووتنەوەی گۆڕاندا خاوەنی گەورەترین دەسەڵاتی ئەو حزبەیە و ئەو سەرکردەی حزبەش بە تەواوی هەوڵەکانی دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆش پەرلەمانتاری گۆڕان، بەهار مەحمود ڕایگەیاندبوو کە ئەو لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندایە.



PM:05:27:03/08/2018