کۆگایەکی تەقەمەنی لە هەولێر تەقیەوە

کۆگایەکی تەقەمەنی لە کانی قرژاڵەی نزیک هەولێر تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەولێرەوە بە سپی راگەیاند" کۆگایەکی تەقەمەنی هێزەکانی پشتیوانی یەک لە کانی قرژاڵە تەقیەوە ".

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هۆی تەقینەوەکە نەزانراوە، ئایا تەقێنراوەتەوە، یان دەستێکی لە پشتەوەبووە.

مانگی رابردوو چەندان تەقینەوەی کۆگای چەک و تەقەمەنی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و رانیە تەقینەوەو چەندان چەک و جبەخانەی هێزی پێشمەرگەو زێرەڤانی لەو تەقینەوانەدا تیاچوون. 



PM:11:47:05/08/2018