ڕەنج سەنگاوی لەسەر ڕاگرتنی بەرنامەکەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ڕەنج سەنگاوی لە ڕوونکردنەوەیەکدا باس لەوە دەکات دەیان کەس داواینلێکردووە بەرنامەکەی کە لەسەر دەرمانە ڕایگرێت بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە.

لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕەنج سەنگاوی پێشکەشکاری دیاری کورد و ڕووداو، نوسیویەتی "تێناگەم دەیان کەس تەلەفۆن ئەکات ، تکایە ئەو بەرنامانەی لەسەر دەرمان ئەیکەن ڕایبگرن، زۆر بە ڕاشکاوی ئەیڵێم ئەو بەرنامە تەنازولی لێ ناکەین و راشناگیرێ و بێدەنگیش نابین ، ئەو ژەھر بارانکردنەی خەڵک ئەبێ رابگیرێ، ئەو کوشتنی بەکۆمەڵەی کورد ئەبێ رابگیرێت ، ئەوە قەزیەی نەتەوەیەکە کە لە دوای راپەرینەوە بە ھێواشی بۆ پارە خەریکی جینۆساید کردنین ، بە پێی راپرسیەکان لە سەدا نەوەدو حەوتی ی خەلک داوا ئەکات بپارێزرێن چاوەروانی ھەنگاوی گەورەی ئەنجوومەنی وەزیرانن ،چیمان کردووە تا بە خۆراکیپیس و دەرمانی بێ کەڵک سزامان بدەن ؟! با تا ئێرە بێ و بەس ، قوربانیەکان زۆر زۆرن ، خۆ ئەمە مەسەلەیەکی سیاسی نیە حیزبێک رایەکی ھەبێت و حیزبێک رایەکی تر ، ئەمە ئاسایشی نەتەوەیی میلەتێکە، پێویستە سەرجەم وەزیرەکان سەرجەم حیزبەکان سەرجەم فراکسیۆنەکان ھەڵوێستیان ھەبێت لەسەر ژەھر بارانکردنی خەڵک ، ھەرکەس ترسی لە وشیارکردنەوەی خەڵک ھەبێت ئەوە قازانجی لە نەزانی و گێلێتی میلەتدا ھەیە".

هەروەها نوسیویەتی "کەس تەکلیفی راگرتنی بەرنامە ناکات ئەگەر لە خۆی نەترسێت و گەندەڵ نەبێت ، بینەرەکانی روداو دڵنیا ئەکەمەوە تا خۆراک ودەرمان چارەسەر ئەبێ وازناھێنین دوای ئەوەش دەیان کەیسی حەیاتی تر ، بێگومان وەک ھەر بازرگانیەک بازرگانی دەرمانیش رەواو شەرعیە ، بەلام دەرمانی باش و پاک ، ھەر دەرمان نیە دەرمانخانەکانیشە ، دەرمان وا نافرۆشرێت ، پاراستنی سنوورەکانیشە ، خواردن وا ناھێنرێتە ناوەوە لە ھیچ شوێنێکی دنیا ، سوپاس بۆ ھەموو دکتۆرو دەرمانساز و ھەندێ لە سیاسیە گەورەکان ، ئێستا ناوی کەسیان ناڵێم لەوانەی کە دوای بینینی بارودۆخەکەو بینینی بەرنامەکان بوون بە پالپشتی بەرنامەکە بەڵام دوای چارەسەر بوون یەک یەک سوپاسیان ئەکەین ، ئەوانەش کە نیگەرانن دوعای خێریان بۆ ئەکەم ، خوایە مناڵەكانیان بپارێزە لە سەرەتان و گوناحی ئەوان بۆ مشتێ پارەی پیس نەخەیتە ئەستۆی منداڵو خێزان و کەسوکاریان ".



PM:02:33:06/08/2018