لەنیا عەبدوڵڵا بێ ماکیاژ لای دکتۆرێکی جوانکاری دەرکەوت

خانمە میدیاکاری ناسراوی بەرنامە هونەریەکان، لەنیا عەبدولآ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەبێ ماکیاژ لەلای پزیشکێکی جوانکاری دەردەکەوێت.

لەنیا کە لە کەناڵی NRT2 پێشکەشکاری بەرنامە و ئاهەنگە هونەرییەکانە بەتایبەتی لەگەڵ گۆرانی بێژە میلییەکاندا، وێنەیەکی لای پزیشکێکی جوانکاری بڵاوکراوەتەوە کە بۆ ئەنجامدانی کارێکی جوانکاری سەردانی کردووەو وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ماکیاژی نەکردووە.

لەنیا عەبدولآ بە یەکێک لە میدیاکارە ناسراوەکانی کوردستان بۆ بەرنامەی " هونەری " دەناسرێت، خەڵکی شاری سلێمانی یەو لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ ەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە.


PM:11:39:06/08/2018