گۆرانییەکی پەرواز و هاوسەرەکەی هەژمارێکی گەورە لە یوتوب دەشکێنن

 

ڤیدیۆیەکی گۆرانی هەردوو هونەرمەند پەرواز حسین و گۆران عەبدولآی هاوسەری هەژمارێکی گەورەی لە یوتوب دەشکێنن و یەکەم ڤیدیدۆی گۆرانی کوردیە کە زیاتر ٤١ ملیۆن بینەری هەبووە.

ئەو گۆرانییە کە بەهاوبەشی هەردوو گۆرانیبێژ دەیڵێن، ساڵی ٢٠١٣ لە عەرەب ئایدڵ پێشکەشیان کرد، بووە جێگای خۆشحاڵی ژمارەیەکی زۆری هاولآتیانی کوردو عەرەب.

پەرواز لە پۆستێکدا لەسەر ئەو گۆرانییە دەڵێت" ئەوە یەکەم گۆرانیی کوردیە کە ئەو ژمارەیە بینەری هەبێت ".

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.




PM:11:25:07/08/2018