" ئەسما ئەسەد" هاوسەری سەرۆکی رژێمی سووریا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بووەو ، سەرۆکایەی کۆماری ئەو وڵاتەش هەواڵەکە بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە دوێنێ چوارشەممە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاویکردوەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا، تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە و لە ئێستاشدا دەستی کردووە بە وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییەکەی.
هاوکات سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تویتێکی ئەسما-ی بڵاوکردوەتەوە. کە دەلێت،"من لەو گەلەم، کە جیهانی فێرە خۆڕاگری کردووە، ورەی من لە ورەی ئێوە سەرچاوی گرتووە، کە لە ساڵەکانی پێشوو هەتان بووە".
ئه‌سما فه‌واز ئه‌خره‌س خه‌ڵكی شارى حومسه له سووریا، له به‌ریتانیا لە ساڵی 1975 له‌دایكبووه و كچى پزیشكێكى ناسراوى سووریایه، له 18ى كانوونى یه‌كه‌مى 2000 له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د هاوسه‌رگیری كردووە.