لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی لەماوەی حەوت مانگدا ٢٧ شوێن و کۆگایان داخستووەو ٣ شوێنش رووبەرووی دادگاکراونەتەوە.
لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی حەوتی ئەمساڵ لە ماڵپەڕی خۆی بڵاودەکاتەوەو، بەپێی ئەو ئامارە، لە مانگی ٧/٢٠١٨، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٣٣٩٣ سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجام داوە، لە کۆی ئەو سەردانانەش ٣٦٠ شوێن ئاگادارکراوەنەتەوە کە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەکانەوە.
ھەروەھا، ٣٣٦ پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبوون، کراوە، و بەھۆی دووبارە سەرپێچی کردنەوەشیان ( ٢٧ ) شوێنی کارکردن داخراون، ٣ شوێن کاریش روبەروی دادگا کراونەتەوە.
لە ئامارەکەدا ھاتووە، لە مانگی پێشودا، زیاتر ٧١ تۆن و ٨٧٣ کیلۆگرام مەوادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و کۆی گشتی پارەی غەرامەکراویش بریتییە لە ١٢ ملیۆن و ٥٢٥ ھەزار دینار، بەپێی یاسا دەخرێتەوە سەر داھاتی گشتی.
بە پێی رێنماییەکانی لیژنە ھاوبەشەکان ھەرشویێنێک پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکانیشدا رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.