دوای چوار کاتژمێر و نیو لە کۆبوونەوە چوار لایەنی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاریان دا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە لە بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەرچوار لایەن بڕیاریان دا" ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (12) ئایاری رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌ت بكه‌نه‌وه، وه سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن".
هەروەها هه‌رچوار لایه‌نی سیاسی بریاریانداوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بكەن، كه بریاره له (30) ئه‌یلولی داهاتوو به‌رێوه بچێت .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١ ی ئاب عومەری سەید عەلی و بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر و سەلاحەدین بەهادین لە بارەگای سەرەکی گۆڕان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی دەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ٣٠ ی ئەیلول بەڕێوەبچێت.