پۆلیسی سلێمانی
ڕایگەیاند به‌مه‌به‌ستی پاراستنی زیاتری سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و رێگه‌گرتن له‌هه‌ر
حاڵه‌تێكی بڕین و دزینی جانتای ئافره‌تان، هێزەکانی ژنانیان خستووەتە حاڵەتی
ئامادە باشییەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ی جه‌ژنی
قوربانی پیرۆز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پلان و ڕێوشوێنی تایبه‌تی
گرتۆته‌به‌ر له ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی
هاوڵاتیان".
لەو
ڕاگەیەندراوەی پۆلیسدا کە وێنەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی
جه‌ژن و قه‌ره‌باڵغبوونی زیاتری ناوبازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان، به‌فه‌رمانی عه‌میدی
مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عبدوالكریم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م
به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی زیاتردان".
ڕاشیانگەیاندووە
"بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م ژنانی پۆلیس خرانه حاڵه‌تی
ئاماده‌باشیه‌وه له ناوبازاڕو شوێنه گشتیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی زیاتری سه‌رو
ماڵی هاوڵاتیان و رێگه‌گرتن له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی بڕین و دزینی جانتای ئافره‌تان".
پۆلیس
داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات له كاتی بونی هه‌ر رووداو و حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به هێڵی گه‌رمی 105 به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و
104 به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن.