ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئاب هاووڵاتییه‌ك، کە دانیشتوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە ئاوی زێی بچوکدا خنکاوە.
رائید سەعدون نەبی وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئاوی ڕووباری بلێدا لەسەر زێی بچوک، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیسی مێرگەسور بۆ شوێنی روداو، دەرکەوت کە ئەو هاوڵاتییە ناوی (س، ا، ش) و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٠ بووە.
وتیشی،" ئەو هاوڵاتییەی کە خنکاوە دانیشتووی ئه‌مریكیایەو به‌سه‌ردان بۆلای خزموکەسوکاری لە ناحیەی عەنکاوە گەڕاوەتەوە، ئەمڕۆش بەمەبەستی گه‌شت و سه‌یران هاتوەته سنوری ناحیه‌ی بلێ و دواتر له‌ناو ڕوباره‌كه‌دا خنكاوه".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئێستادا ته‌رمه‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه‌و، رێكاری یاساییش بۆ رووداوه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.