هەڵوێست محەمەد بەشداری لە فیلمێکدا دەکات

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هەڵوێست محەمەد" لەکاتی واژووکردنی ئەلبومە نوێیەکەی هەواڵی کارکردنی لە پرۆژەیەکی گەورەی هونەری راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئاب، هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە کار بۆ پرۆکەیەکی گەورەی هونەری دەکات کە ئەویش فیلمێکی سینەمایی گۆرانی ئامێزە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی نۆ دەستپێبکات و تا کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی تەواوببێت، پاشان لە سینەماکان نمایشدەکرێت.
 
هەڵوێست لەبارەی چیرۆکی فیلمەکەوە ئاماژەی بەوەکرد،" فیلمەکە 
باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات، کە زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە و لەلایەن هونەرمەند  زیاد ئەسعەدەوە دەنوسرێت و میلۆدی بۆ دادەنرێت و دروستدەکرێت.

ئەو هونەرمەندە وتیشی، "فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەر شوان عەتوفەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت س
 سیناریۆی فیلمەکەش لە وڵاتی ئێران نوسراوە و کراوە بە کوردی، دڵنیام ئەو بۆشاییانە پڕدەکاتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لە سینەمای کوردیدا هەیە".




PM:11:00:12/08/2018