وادەی دابەشکردنی پارەی مامۆستایان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، پارەی چاودێری هۆڵی تاقیكردنەوەكان بۆ خوولی یەكەمی ئەمساڵ بە هەموو پەروەردەكان دراوە، تەنها پەروەردەی ڕانیە ماوە ئەویش دابەش دەکەین

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە، بۆ خوولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ پەروەردەی سلێمانی 12 بەڕێوەبەرێتی قەزاكانی هەیە و بڕێك پارەمان لەبەردەست بوو دابەشی زۆرێك لە بەڕێوبەری هۆڵ و چاودێری هۆڵمان كردووە، بە شێوەی قەرز و دواتر لە حكومەتی وەردەگرینەوە.
ڕاشیگەیاندووە، "لە نزیكەی هەزار و 200 هۆڵی تاقیكردنەوەی خوولی یەكەمی ئەمساڵ، پارەی زۆرێك لە بەڕێوەبەری هۆڵ و چاودێرەكان دابەشكراوە تەنها پەروەردەی ڕانیە ماوە پارەكەیان بەسەردا دابەشبكرێت، لەم دوو ڕۆژی داهاتوو ئەوانیش پارەكەیان پێ دەدرێت”.



AM:11:23:13/08/2018