دووساڵ بەسەر تیرۆرکردنی وەدات حسێندا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ دووساڵ بەسەر تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن-دا تێدەپەرێت و چەند چالاكییەكیش بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەدەچێت.


رۆژنامەنووس وەدات حسێن، ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١٦ لەناو سەنتەری شاری دهۆك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە كە دوو ئۆتۆمبێلیان پێبوو رفێندرا، دوای چەند كاتژمێرێك، بە برینداری لەسەر رێگای سێمێل - دهۆك دۆزرایەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ لە دووهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا کاتژمێر چوار ڕێپێوانێک بۆ سەر گۆڕەکەی ئەنجام دەدرێت و پارێزەرانی کەیسەکەشی چەند زانیارییەکی نوێ ڕادەگەیەنن.

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و بەشێكی تری شارەكانی هەرێم چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت.



PM:12:40:13/08/2018