هەوڵدەدرێت
تا جەژن بەشە خۆراکی دوو مانگ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.
شەوکەت
محەمەد بە NRT ڕاگەیاند، بەشە
خۆراکی هەردوو مانگی نیسان و ئایار لە بەغداوە هاتووە و هەوڵدەدەن پێش جەژن
هەردووکی دابەشبکەن.
ڕوونیشیکردووەتەوە
بریکارەکان تا ڕۆژێک بەر لە جەژنی قوربان، دەوامی ئاسایی دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت تا
ئەو ڕۆژە هەردووکی دابەشبکەن.
ئاشکراشی
کرد بەشە خۆراکی مانگی نیسان و ئایار پێکدێن لە برنج و شەکر و زەیت.
ڕاشیگەیاند،
بەشە خۆراکی مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ دابەشکراوە، بەڵام بەغدا هی مانگی
ئازاری نەناردووە.