هادی عه‌لی، وتەبێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، ئێستا ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ.
ناوبراو بە دەنگی ئەمریکای وتووە "پێشتر ئاماده‌یی نه‌بوو له‌لایه‌ن ئه‌و چوار لایه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ بەڵام دوای كۆبونه‌وه‌ی چوارلایه‌نه‌كه و ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه ئێستا ده‌رگای چوار لایه‌نه‌كه به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كراوه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ".
وتیشی "هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه به‌زیاده‌وه چیمان له‌ده‌ست هات كردمان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن هه‌روه‌ك خۆی بوو، وه بڕیارمان داوه وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه په‌رله‌مانتاره‌كانمان بنێرن بۆ به‌غداد".
ڕاشیگەیاند "هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (١٢ی ئایار) بكاته‌وه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی ئه‌و چوار لایه‌نه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن، لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات لێی سودمه‌ند ده‌بن، ئێمه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هات وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه به‌زیاده‌وه كردمان هه‌تا كۆمسیۆن سڕكرا وه یاسا ده‌ركرا به‌ڵام به‌داخه‌و ئه‌نجامه‌كان به‌هه‌مان شێوه وه‌ك خۆی ڕاگه‌یه‌نرایه‌وه".
ناوبراو لە وەڵامی وتەکەی سەعدی پیرە کە وتبووی "خاوبوونەوە لە هەڵوێستی چوار لایەنەکەدا هیە" وتی "هۆكاری ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌ته‌كه‌مانه چونكه ناوچه‌كه و عێراق خۆی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بووەته‌وه له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه".
ڕۆژی شەممە چوار لایەنی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە، لەپاش کۆبونەوەکەش لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند" دیالۆگی نیشتمانی بەرپرسیارانە بەپێویست دەزانین."