كۆمپانیای هێڵه‌كانى ئاسمانى عێراقی، ئاشكرایكرد، هه‌موو ڕێكاره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به پلانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى حاجیانى عێراق له سعودیه له‌دواى ته‌واوكردنى حه‌ج، ئاماده كراوه.
میران فه‌رید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی كۆمپانیاكه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وتی "پلانی هێنانه‌وه‌ى حاجیان ئاماده كراوه و به شێوه‌ى وه‌جبه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه واده‌ى گه‌شته‌كان دیاری كراون و به فڕۆكه‌ى عێراقی له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى جه‌ده و مه‌دینه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێنج فڕۆكه‌خانه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێی پلانه‌كه، حاجییان له‌و دوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى سعوودیه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانى (هه‌ولێر، سلێمانى، به‌غدا، به‌سڕه و نه‌جه‌ف) ده‌گه‌ڕێنه‌وه و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ش له 27/ 8/ 2018 ده‌بێت.