نوسەرێکی کورد زیندانی دەکرێت

ئارام فەتحی، شاعیر و نووسەری گەنجی خەڵکی مەریوان حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕایگەیاند ئارام فەتحی کە پێشتر لە دوو حوکمی جیاجیادا سەرجەم بە ٣ ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی حوکمەکەی بەڕێوە بچێت.

ئەو نوسەرە کوردە بە تۆمەتی دژایەتیکردنی دەوڵەت و بەشداریکردنی لە کەمپەینی "نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران و نا بۆ رێگای مەرگ" بە دوو ساڵ بەندکران حوکم درابوو.

ئارام فەتحی ساڵی 2016 لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش ماوەیەک دەستبەسەری دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.



AM:11:12:20/08/2018