١٠٠٠ هاوڵاتی بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاند" زیاتر لە ١٠٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە بەکتریا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی پیسەوە".

تاریق زیاد بەرپرسی لە نەخۆشخانەی بەسرە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" ژماەیەکی زۆر لە تووشبوون بە بەکتریاەوە لە چەند ناوچەیەکی جیا جیاوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زۆربەی بەرکەوتووەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە.

لە سەرەتای مانگی رابردوەوە خەڵکی بەسرە لەبەر کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە دەستیان ببە خۆپشاندان کردو تا ئێستا خۆپیشاندان ناوبەناو بەردەوامە.

ئا/ شادمان سەباح


PM:08:13:20/08/2018