فوئاد مەعسوم داوا له حكومه‌تی داهاتو و ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی نوێ ده‌كات كه ده‌بێت له واده‌ی ده‌ستوریی دیاریكراویدا كۆببێته‌وه.
فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی
بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە و ڕایگەیاندووە ” له به‌رامبه‌ر ئه‌و
گیانی ئاشتیی و مه‌ده‌نیی و به‌رپرسیارێتیه‌ی كه نیشانیاندا له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی
ئه‌م دوایییه‌دا بۆ داواكردنی كاره‌با، ئاو، خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی و خوێندن،
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاریی كه‌مو كورتییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی و بن بڕ كردنی
گه‌نده‌ڵیی، داوا له حكومه‌تی داهاتو و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ ده‌كه‌م كه
ده‌بێت له واده‌ی ده‌ستوریی دیاریكراویدا كۆببێته‌وه، هه‌مو هه‌وڵ و توانایه‌كی
پێویست ته‌رخان بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی چاكسازییه‌كان به كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی
سه‌رتاسه‌ریی و به‌رده‌وامیی تا ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هه‌مو هاوڵاتییان پابه‌ند
بون به ده‌ستور زامن بكرێت".
سەرۆک كۆمار ڕاشیگەیاندوە داوای ئاشتیی و خۆشیی و به‌ختیاریی ده‌كه‌م
بۆ هه‌مو موسڵمانان له عێراق و جیهان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی، داوای سه‌ربه‌رزیی و
شكۆیی و یه‌ك گوتاریی ده‌كه‌م بۆ گه‌له‌كه‌مان.