مەترسی لەسەر بەرهەمهێنانی مریشکی خۆماڵی هەیە


كۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان مەترسی لەسەر بەرھەمی ناوخۆی مریشکی خۆماڵی دەکەن و داوای یارمەتی و کارئاسانی لە حکومەتی هەرێم دەکەن. 

نازم عبدوڵا جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیەد "لەئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتەواوی پشتی لە بەرھەمی ناوخۆیکردووە بەتایبەت مریشک کە بەردەوام بەرھەمەکەی لەزیادبوون کردووە، بەڵام لە ھیچ پشتیوانیەکی نیشتیمانی ناکات تائێستا ڕێگە بە ھاتنەناوەوەی مریشکی بەستوو دەدرێت".

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان پێشبینی ئەوەدەکات ھەر کێڵگەیەکی پەلەوەری زیاتر لە ٢٠ ملێۆن دینار زیانی بەرکەوێت لەم وەرزەدا.

نازم عەبدوڵا ڕاشیگەیاند "ھەموو ھەوڵێکی حکومەت بۆ پشتیوانی بەرھەمی ناو خۆییە، بەڵام خۆی وادەکات خەڵک بێزاربێت لە ھەوڵدان بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆی، بەرھەمی مریشک لە ئێستادا لە گەورەترین زەرەردایە کە ھەر کیلۆ مریشکێک لەسەر خاوەن کێڵگە ٢٢٥٠ دینارە، بەڵام لەناو کێڵگە مریشک کیلۆی بە ١٦٠٠ دینار دەفرۆشرێت بەمەش زیانی زۆر بەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت و ڕوبەڕوی داخستنی چەندین کێڵگەدەبینەوە، کەزیانی بۆ کوردستان دەبێت".

جێگری سەرۆکی کێلگە پەلەوەرەیەکان ئاماژەی بەوەشدا "لەھەرێمی کوردستان ھیچ پلانێک نیە وەزیری پلان ئاگای لەھیچ کارێکی ئەم ووڵاتەنیە ھەموو ئەوشتانەی لەناوخۆدا بەرھەمدێت بەرەو شکست دەڕوات بەھۆی بێ پلانی حکومەتەوە کەپشتیوانی ڕاستەقینەی نیە بەردەوام نرخی کارەبا و ئاو خزمەتگوزاریەکان لەسەر وەبەرھێنەران زیاد دەکات".



AM:09:54:22/08/2018