وادەی گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێم ئاشکراکرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێتەوە هەرێم کە ژمارەیان ٤٢٠ کەسە.

نەبەز ئیسماعیل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "گەڕانەوەی کاروانی حاجیان لە ٢٨ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تا ١٠ی دەنگی مانگی داهاتوو کە دەکاتە ئەیلول بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکەم کاروان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دادەبەزن و ئەگەر فڕۆکەکان گەورە بن، ئەوا زووتر لەو کاتە دەگەڕێنەوە هەرێم.

ئەوەشی وت، ئەمڕۆ حاجیانی هەرێم کۆتا فەریزەی حەجیان بەجێگەیاند و تەنیا تەوافی ماڵئاواییان ماوە کە ڕۆژێک پێش گەڕانەوەیان ئەنجامی دەدەن.

ڕۆژی ٢٣ی ٧ی ٢٠١٨ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوت.

ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ھەرێم ٥ هەزار و ٤٦٩ کەس بوو، بەڵام حاجییەک لە سعودیە کە تەمەنی ٧١ ساڵ بوو، پێش ئەوەی بگاتە مەککە گیانی لەدەستدا.



PM:04:50:23/08/2018