جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، دۆخی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه پارێزگایه‌كی نمونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان".
ئه‌مڕۆ 25ی ئابی 2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا ڕایگەیاند "سه‌رباری ئه‌و توانا مادیه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه، حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ڵه‌بجه توانیویه‌تی كاری زۆرباش بكات و له‌داهاتوشدا پڕۆژه‌ی دیكه‌ی زۆرباش بۆ پارێزگاكه ئه‌نجامده‌درێت".
جه‌ختیكرده‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و خه‌ونه‌شمان دێته‌دی كه هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه پارێزگایه‌كی نمونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا هه‌بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له‌قه‌یرانی دارایی و دۆخی ئێستای حكومه‌ت كرد‌و ئاشكرایكرد، "له‌ده‌ستپێكی قه‌یرانی داراییدا ئه‌وله‌ویه‌تی زۆر درا به‌كێشه‌ی دارایی تاوه‌كو هه‌رچۆنێكه موچه دابین بكه‌ین، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌موچه به‌شێكی دیكه هه‌یه كه خاوه‌ن كار‌و به‌ڵێنده‌رانن".
وتیشی "ئێستا دۆخی ئابوری و دارایی هه‌رێم به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، بۆیه به‌ده‌ر له‌دابینكردنی موچه، ده‌بێت ئاوڕ له‌به‌ڵێنده‌رانیش بده‌ینه‌وه‌و ئاوڕ له‌پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانیش بده‌ینه‌وه تاوه‌كو ئه‌و ژێرخانه‌ی كوردستان كه پێویستیه‌تی بیگه‌یه‌نینه ئاستی چاوه‌ڕوانی هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان".
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانیش (په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان)، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هه‌ڵه‌بجه به‌گوڕو تینێكی زۆره‌وه به‌شدارده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، ئه‌وكاته‌ش ئه‌نجومه‌نێكی به‌هێزو هه‌ڵبژێردراوی ده‌بێت و ده‌توانێت ببێته نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكه".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ئیتر ئه‌وكات ڕزگارمان ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌سێك بێت له‌ڕێگه‌ی لق و مه‌ڵبه‌ندو مه‌كۆو باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه بێت و داوای دامه‌زراندن بكات".
سه‌باره‌ت به‌كارانه‌بونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش وتی، "به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ندكراوه كه هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاریه، ئه‌نجومه‌نێك نییه كه هه‌ڵبژێردراو بێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانیداین و چه‌ند مانگێكی دیكه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌بین، ئه‌وكات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت و هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌نجومه‌نێكی فیعلی هه‌ڵبژێردراو".