جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی هەڵەبجە وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئه‌مڕۆ شەممە 25ی ئاب، قوباد تاڵه‌بانى لەمیانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و بەسەرکردنەوەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "دوای ئەوەی توانیمان گرفتى به‌شێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه ده‌ستبكه‌ینه‌وه به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خه‌رجكردنى پاره‌ى به‌ڵێنده‌ره‌كان, تا ئه‌و ژێرخانه‌ی كوردستان كه پێویستیه‌تی بیگه‌یه‌نینه ئاستی چاوه‌ڕوانی هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان".
هەروەها باسی لەوەشکرد"نامه‌وێت هه‌ڵه‌بجه تەنیا به‌ناو پارێزگاربێت، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى بۆكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌ر به‌حكومه‌تى عێراقى بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچى كه‌متر نه‌بێت له پاریزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێم و عێراق".
قوباد تاڵەبانی ئاشكراشیکرد، له‌هه‌ڵبژادنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، كه وابڕیاره له كۆتایى ئه‌مساڵدا ئەنجامبدرێت، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى ده‌كات، ئه‌و كات ئه‌نجومه‌نێكى هه‌ڵبژێردراو دیارى ده‌كرێت و پێویست ناكات ئه‌و ئه‌نجومه‌نى ده‌ستبه‌كار ببێت كه كاندیده‌كان له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه دیاریكراون.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى وتیشی، "دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ئیتر ئه‌وكات رزگارمان ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌سێك بێت له رێگه‌ی لق و مه‌ڵبه‌ندو مه‌كۆو باره‌گا حزبیه‌كانه‌وه بێت و داوای دامه‌زراندن بكات".