ئاژانسێکی ئەڵمانی: لە ٢٠٢٠دا قەرزەکانی عێراق دەگاتە ١٣٨ ملیار دۆلار

ئاژانسی ستاندرد ئندبورزی ئەڵمانی ئاشکرای دەکات کە ڕێژەی کورتهێنانی بودجە و قەرزەکانی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو لە چوارساڵی ئایندەدا زیاد دەکات.

بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە ڕۆیتەرزیش بە سود وەرگرتن لەو ئاژانسە بڵاویکردووەتەوە، کە کورت هێنانی بودجە بەئاستێکی بەرچاو زیا دەکات و ئەو وڵاتە لە ڕیزبەندی (B-/B) بۆ بۆچوونی ئایندەیی.

هەروەها مەترسی ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە بەهۆی دۆخی ئابووریەوە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سیاسیی نوێ بگیرێتە بەر لە لایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە و ئەوەش مەترسییەکان بۆ سەر عێراق زیاد دەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ساڵی ڕابردوودا کورتهێنانی بودجەی عێراق گەیشتووەتە ١٢٣ ملیار دۆلار.

ئەو ئاژانسە پێشبینیش دەکات کە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا قەرزەکانی عێراق بگاتە ١٣٨ ملیار دۆلار.



PM:08:59:25/08/2018