فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند

کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکارییەکی ئاشکرا کرد، ئەوەش پاش ئەوەی لەسەر هەندێک پۆستی خۆت کەسانی نەناسراو کۆمێنتت بۆ دەنوسن لە کاتێکدا تۆ نایان ناسیت و ئەم تایبەتمەندییەش ئەوەیە کە فەیسبووک هەندێک پۆستی تۆ لەلای کۆمەڵێک کەسی دیکە بڵاو دەکاتەوە

ماڵپەڕی CNET بڵاویکردووەتەوە کە ماڵپەڕەکە ئەم کارە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو کەسانە کۆبکاتەوە پێکەوە کە خولیای هاوبەشیان هەیە .

وتەبێژێکی فەیسبووک دەڵێت کە ئەم تایبەت مەندییە ناوی"Things in Common”ڕێگە بە کەسانی دیکەش دەدات کە نزیکی بۆچوونیان لە توە هەیە پۆستەکانت ببینن.

ئەم هەوڵە نوێیەی فەیسبووک دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە توشی دابەزینی نرخی پشکەکانی هات بە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی بەشداریکردن لە فەیسبووک لە ساڵی ڕابردوودا کەمیکردوە.



PM:09:24:25/08/2018