بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک
بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق، سبەی هەریەکە لە گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ
و هاوپەیمانی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەو
کۆبوونەوەیە مەبەست لێی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوبەشە تا بە یەک پاکێج هەریەکە
لە گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بچنە بەغدا.
سەرچاوەکە وتیشی کە ئەو لایەنانە
نایەنەوێت بچنە نێو ئەو هەوڵەی کە پارتی و یەکێتی بۆ چوونە بەغدا دەیدەن، بەڵکو
هەوڵدەدەن ئەو چوار لایەنە وەک یەک فراکسیۆن بچنە بەغدا.