وادەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیان بۆ هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی كوردستان لەسعودییە وادەی گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیان لەسعودییە بۆ هەرێم رادەگەیەنێت.

نەبەز ئیسماعیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی كوردستان لەسعودییە لە لێدوانێكی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی سێ شەممە 28ی ئاب، یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە سعودییەوە دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو حاجیانەی لە کارواندا دەگەرێنەوە هەرێمی كوردستان 418 حاجیە و سەرجەمیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دادەبەزن گەشتەكانیش تا 11 ئەیلول بەردەوام دەبێت .

ئەمساڵ  پێنج هەزارو 469 هاوڵاتی لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان كردو بەڕیارە رۆژی سێشەممە یەکەم کاروانی حاجیان بگەنەوە هەرێمی کوردستان.


PM:09:49:26/08/2018