حەسەن نەسروڵڵا: ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کراوە لە سوریا

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاشکرایدەکات ئامادەکاری بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیای کراوە لە سورتا تا ئەمریکا لەورێگەیەوە هێرشی سەربازی بکاتە سەر حکومەتی سووریا.

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند، "ئاماژەکان دەریدەخەن کە ئامادەکارییەک هەیە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی (لە ئیدلب)، بۆ ئەوەی ئەمریکا وەک  پاساوێک بەکاربهێنێت تاوەکو هێرشی سەربازی بکاتە سەر سووریا.

بەبۆچونی حەسەن نەسروڵلا، ئەمریکا دەیەوێت رێگری لە حکومەتی سووریا بکات بۆئەوەی ناوچەکانی خۆی ئازادنەکات.

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا دەیەوێت شەڕی گرووپە تیرۆریستەکان لەنێو وڵاتی خۆیدا نەکات، کە ئەمەشی بە دوو ڕویی ئەمریکا وەسف کرد.



PM:10:24:26/08/2018