پێنج لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی پاكنه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگه‌رانی ده‌ڤه‌ری سۆران، یاداشتێك ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٧ی ئاب، پێنج لایه‌نی سیاسی( یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) له‌باره‌ی پاکنەکردنەوەی تۆماری ده‌نگده‌ران و بوونی ناوی دووباره له لیستی ناوی ده‌نگده‌ران، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 8ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سۆران كۆبونه‌وه.
دوای کۆبونەوەکە ئەو پێنج لایەنە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجامدا و تیایدا یاداشتێكیان ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمیان كرد و ئاماژەیان بەوەدا، پاش چاودێرییه‌كی چڕ‌و پڕی تۆماره‌كه و خودی پڕۆسه‌كه، بۆمان ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی گه‌وره له تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه.
ده‌قی یاداشته‌كه: