ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: پێشوازیکردن لە وەفدی یەکێتی مەقبوول نییە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان نهێنیەکی هێرشەکەی شەوی ١٢ ئایار و هەڵوێستی گۆڕان، ئاشکرا دەکات و لەبەر رۆشنایی ئەو نهێنیە دەڵێت" پێشوازیکردن لە وەفدی یەکێتی مەقبوول نییە".

عەبدولرەزاق شەریف ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکیدا لەسەر سەردانی وەفدی یەکێتی بۆ مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە سپی راگەیاند" بزووتنەوەی گۆڕان دوای هێرشەکەی شەوی ١٢ ی ئایاری هێزێکی یەکێتی بۆ سەر مەکۆی گشتی، لە دادگا داوای یاسایی لەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە تۆمار کردووە، هەر بۆیە پێشچوونیان بۆ دادگا، هەر کۆبوونەوەیەک و پێشوازی و سەردانیکردنێک بە هەر پاساوێک وهیچ عورفێک مەقبول نییە".

ئێوارەی ئەمرۆ وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە سلێمانی کردو لەگەڵ رێکخەرو بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە کۆبوونەوە، ئەمەش ناڕەرزایەتی لەنێو ریزی هەڵسوڕاوانی ئەو بزووتنەوەیەدا دروستکردووە.




AM:12:34:28/08/2018