وێنە...خانمە پەیامنێرێکی ناسراوی روداو لە بەرزاییەکی خەیاڵییەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە

خانمە پەیامنێری دیاری کەناڵی رووداو "ئاڵا شاڵی" بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی یاری "سکای دایڤ" لە بەرزایی چوار هەزار مەترەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە.

ماڵپەڕی روداو بڵاویکردووەتەوە، کە ئەو خانمە پەیامنێرەیان بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر یاری "سکای دایڤ" خۆی یارییەکە تاقی دەکاتەوەو لە بەرزاییەکی چوار هەزار مەترەوە  خۆی فڕێدەداتە خوارەوە.

ئەو کەسانەی یاری  "سکای دایڤ" دەکەن پێویستە پێشتر لەلایەن کەسای شارەزاوە راهێنانیان پێ بکرێت و جلوبەرگی تایبەت بە یارییەکە بپۆشن، دەبێت دەبێ تەمەنیان لە سەرووی 14 ساڵ بێت و کێشی لەشیان 85 کیلۆگرام بێت، هەروەها نابێ بەرزی باڵایان لە مەترێک و نیو کەمتر بێت.

هەروەها ئەوانەی یەکەمجاریانە بە هاوکاری راهێنەرێک خۆیان هەڵدەدەن. دیتەر كیرش یەکێکە لەو راهێنەرانە، ئەو 30 ساڵە ئەو کارە دەکات، تاوەکو ئێستا 15 هەزار جار خۆی لە ئاسمانەوە فڕێداوە. 

ئاڵا شاڵی لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت "تیمەکە لە 17 کەس پێکهاتبوون. بە فڕۆکە بەرزبووینەوە لە ماوەی 20 خولەک گەیشتینە بەرزی چوار هەزار و 200 مەتر. کاتێک دەرگای فڕۆکەکە کرایەوە، بەردەوام گوێم لە ترپەی  دڵم بوو، تاوەکو خۆم فڕێدا. 50 چرکە لە بۆشایی ئاسماندا بووین، وامدەزانی یەک کاژێرە. تەنیا بیرم لای ئەوەبوو کەی بەر زەوی دەکەوم و دەمرم". 
 


PM:12:46:28/08/2018