به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى سۆران، داواكاره له ده‌رچوانى كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كان، تا ڕۆژى پێنجشه‌ممه فۆڕمى وانه‌بێژیان، بۆ بهڕێوهبهرایهیتى پهروەده بگه‌ڕێنه‌وە.
عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، رایگه‌یاند، کە ئاگاداری گشت ئه‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه فۆڕمی وانه‌بێژیان لایه، رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 30/8/2018 دوا كاته بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمى وانه‌بێژى بۆ دیوانى په‌روه‌رده.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە پێویسته له‌كاتى گه‌ڕانده‌وه‌ى فۆڕمه‌كانیان، كۆپى ناسنامه و كۆپی كارتی زانیاری، پشتگیری كولێژ یان په‌یمانگە و پشتگیری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه پێشتر لێی وانه‌بێژ بووه یان به خۆبه‌خشى وانه‌ى ووتۆته‌وه بێنن.