"سروە عەبدولواحید پۆستێکی باڵا لە بەغدا وەردەگرێت"
میدیا عێراقییەکان ناوی وەزیرەکان پێشبینیکراوەکانی حکومەتی داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکەن

چەند میدیاییەکی عێراقی پێشبینییەکانی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتیی داهاتووی عێراق ئاشکرا کردووە و بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەبێتە سەرۆک کۆمار و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕانیش لەسەر هاوپەیمانی نەسر دەبێتە وەزیر.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دەدرێتە پارتی و لە نێوانیدا بەر هۆشیار زێباری دەکەوێت.


هەروەها وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق جارێکی دیکە دەدرێتەوە بە کورد و سروە عەبدولواحید لەسەر لیستی نەسر ئەو پۆستەی پێ دەدرێت، جگە لەوەش ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی دەبێتە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان


ئەمەش ناوی ئەو لیستەیە کە پێشبینی دەکرێت وەزیرەکانی حکومەتی داهاتووی عێراق بن

وەزارەتی دارایی: ماجدە تەمیمی (سائرون)

وەزارەتی دەرەوە:سەلیم جبوری ( هاوپەیمانی وەتەنیە)

وەزارەتی بەرگری:لیوا روکن نوری دلێمی (عابرون)

وەزارەتی ناوخۆ: عەبدولکەریم ئەنساری (هاوپەیمانی فەتح)

وەزارەتی بازرگانی: د.سەباح تەمیمی (وەتەنیە)

وەزارەتی پیشەسازی: عەبدولحسێن عەبتان (حیکمە)
وەزارەتی گواستنەوە: ئەسعەد عیدانی (هاوپەیمانی نەسر)

وەزارەتی نەوت: محەمەد عەلی زینی (پارتی دیموکراتی کوردستان)

وەزارەتی تەندروستی: ئەسعەد العاقولی (سائرون)

وەزارەتی پەروەردە: نداشەوکەت جەودەت (نەسر)

وەزارەتی کارەبا: وەحدە جمیلی (قەرار عێراقی)

وەزارەتی خوێندنی باڵا: رائد فەهمی (حیزبی شیوعی عێراق)

وەزارەتی پەیوەندییەکان: قاسم عەرەجی (هاوپەیمانی فەتح)

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: سرەوە عەبدولواحید (هاوپەیمانی نەسر)

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: ڕێبوار تەها (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)

وەزارەتی کشتوکاڵ: ڕەشید عەزراوی (نەسر)

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: جەواد شەهیلی (سائیرون)

وەزارەتی رۆشنبیری: وەجیە عەباس (فەتح)

وەزارەتی نیشتەجێکردن: لەمیا شاوی هلالی (کوتلەی لمياء مەسیحی)

وەزارەتی عەدل و پلاندانان و لاوان و وەرزشیش تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە و سەرۆک وەزیرانیش بۆ حەیدەر عەبادی و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ محەمەد حلبوسی دەبێت.



AM:01:17:29/08/2018