سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وی گۆڕان ده‌ڵێت، لەگەڵ یەکێتی هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه گومانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن.
ڕەئوف عوسمان بە دەنگی ئەمریکای وتووە "پارتی ده‌یه‌وێت (٥٠+١) ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت تا خۆی بتوانێت حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌ته‌نها پێكبهێنێت وه ده‌ستور بنوسێته‌وه، ئێمه ده‌رده‌داری ده‌ستی پارتی و یه‌كێتین، یه‌كێتیش ده‌رده‌داری ده‌ستی پارتییه".
وتیشی "لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه ئه‌م كۆمسیۆنه‌ی ئێستای كوردستان توانای نییه به‌م تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌ردوولا "ته‌حه‌فوزمان" هه‌بوو له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هەڵبژاردن به‌م دۆخه‌وه بكرێت".
ڕاشیگەیاند "كۆبوونه‌وه‌کەی یەکێتی و گۆڕان زیاتر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بوو، به‌ڵام یه‌كێتی باسیان له‌وه‌كرد كه پڕۆژه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه بۆ به‌غداد و هێشتا واژۆیان له‌سه‌ر نه‌كردووه واته هه‌ر ڕه‌شنوسی پرۆژەیه و وتیان ئاماده‌ین بۆتان بهێنین پێیدا بچنه‌وه وه چیتان ویست بۆی زیاد بكه‌ن".
ناوبراو جەختیکردەوە لەوەی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان دوابخرێت.
هەروەها وتی "چوار لایه‌نه‌كه ده‌رگاكه داناخه‌ین و ئه‌گه‌ر پارتی بێته لامان بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه ئاماده‌ین پێشوازییان لێ بكه‌ین".