کۆبوونەوەی باڵای چوار لایەنەکە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوار لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و هاوپەیمانی لە سلێمانی دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەکە کەمێک لەمەوبار بە بەشداری هەرەکە  بەرهەم سالح و عومەری سەید علی و سەلاحەدین بەهادین و علی باپیر لە بارەگای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چۆنیەتی چوونەوەی چوار لایەنەکە بۆ بەغدا و هەروەها دواخستن یاخود ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات هەردوو لایەنی یەکێتی و شیوعی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی ئەو دوو پرسە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم  چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە حکومەتی نوێی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامداوە.



AM:11:55:30/08/2018