ئاسایشى راپه‌رین رایگەیاند، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌رزیاتر لە نۆ ملیۆن پاره‌ى ساخته‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ش پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوێكى ئاسایشى راپه‌رین کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانیان لە بازگەی (ئامان زەمان) بە هاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و بنکەی ئاسایشی هێرۆ، دەستیان گرت بەسەر بڕی نۆ ملیۆن و ٤٨٠ هه‌زار دینار چاپى عێراقى ساخته‌وه و ١٠٠ دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ساخته.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە،" لەسەر ئەو دۆسیەیە پێنج تۆمەتبار بەپێی ماددەی(۲۸۱ لە یاسای سزادانی عێراقی) دەسگیرکراون و لە لایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە".