بڕیارە بەم نزیکانە روسیا مانۆڕێکی سەربازی گەورە کە پێکهاتووە لە راهێنانی دژە فرۆکە و دژە ژێر دەریایی و دژە مین لە دەریای ناوەڕاست ئەنجام بدات.
بەگویڕەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری روسیا، وڵاتەکەی بەنیازە لە ١-٨ی ئەیلول، مەشقی سەربازی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدائەنجام بدات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مانۆڕەکە 25 کەشتی جەنگی و 30 فرۆکە بەشداری تێدا دەکەن، کە تاییدا راهێنانی دژە فرۆکە و دژە ژێر دەریایی و دژە مین ئەنجام دەدرێت.