بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو دەست بکرێت بە دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران و له‌دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، موچه‌ی په‌روه‌رده دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو ٥ی ئەیلول، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەکرێت،
یه‌كه‌م شوێنیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه موچەکانیان وەردەگرن، "دوای چەند چەند رۆژێک لە دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرێت".
پێشتریش ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشتر موچه دابه‌شده‌كات و خشته‌ی موچه بڵاوناكرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان هاوشێوه‌ی مانگی پێشتر له‌هه‌مان واده‌دا موچه‌یان پێده‌درێت".
هەروەها باسی لەوەشکردبوو، دوای موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، هەروەها وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگی ڕابردوو به‌بێ ڕاگه‌یاندنی خشته، له‌و هه‌مان واده‌یه‌دا موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن".
مانگانه دابه‌شكردنی مووچه به پشتبه‌ست به به داهاتی نه‌وت و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی 317 ملیار دیناری پشكی هه‌رێم له‌به‌غداوه ده‌بێت.