وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند " رێژه‌ی هه‌نارده و به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق له مانگی ئابدا ١١١ هەزار بەرمیل زیادیکردوه به‌راورد به مانگی ته‌مموز."
عاصم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند " عێراق له مانگی ئابدا کێڵگه نه‌وتییه‌کانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق 111 ملیۆن و 61 هه‌زار و 618 به‌رمیل نه‌وتیان هه‌نارده کردوه و داهاته‌که‌شی 7 ملیار و 729 ملیۆن و 57 هه‌زار دۆلار بووه".
وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت وتیشی "رێژه‌ی رۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته 3 ملیۆن و 583 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک 69.593 دۆلار بووه".